کۆچەری نوێ لە وڵاتی نەرویژ
Du er her:

کۆچەری نوێ لە وڵاتی نەرویژ

مافەکان، ئەرکەکان و دەرفەتەکان بۆ ئەو کۆچەرانە کە تازە هاتوون

کەسانی بیانی کە دەیانەوێ لە نەرویژ نیشتەجێ بن دەبێ هۆکارێکی یاساییان هەبێ بۆ ئەوەی بتوانن مۆڵەت یان پەرمانی نیشتەجێبوون وەربگرن. لەگەڵ هەر جۆرێک لە پەرمانی نیشتەجێبوون هەندێ مافی و ئەرکی تایبەت هەیە. پێویستە هەر تاکێک دڵنیا ببێ لەوەی کە پابەند دەبێ بە ئەو یاسایانە کە ئەو دەگرنەوە.

هەرکەسێ کە لە نەرویژ دەژیێت دەبێ یاسا و ڕێساکانی ئەم وڵاتە فێر ببێ و پابەندیان بێ. ئەرکێکی دیکەی تۆ ئەوەیە کە هەرکات بەرپرسان داوای زانیارییان کرد دەبێ زانیاری ڕاست و دروست بدەی بە ئەوان.

ڕاستیەکان

هەرکەسێک کە لە نەرویژ دەژییەت کۆمەڵێک ماف و ئەرکی هەیە.

ئەمە شاملی مافی خوێندنی منداڵان لە خوێندنگە و مافی دەرمانکردنی هەموو دانیشتوان لە نەخۆشخانە دەبێت. هەرکەسێک کە کارێکی هەیە دەبێ باج بدات. وە کاتێ کە ئێمە هەرساڵ فۆرمی باجی خۆمان پێشکەش دەکەین، پێویستە زانیاریی ڕاست بدەین. دەتوانی لە بەشە جیاوازەکانی ئەم سایتە زانیاریی زۆرتر بخوێنیتەوە سەبارەت بە مافەکان و ئەرکەکانی هەموو دانیشتوانی وڵاتی نەرویژ.

سیستەمی متمانەیی

بەرپرسان متمانەیان هەیە کە هەموو دانیشتوان زانیاریی ڕاست پێشکەش دەکەن و پابەندی یاسا دەبن. سیستمی کۆمەڵگای نەرویژ لەسەر ئەم بنەما دامەزراوە. هەرچەند هەندێ سیستمی چاودێریکردن دانراوە، زۆرجار پشکنینی ‌هەڕەمەش دەکرێت. ئەگەر پێبزانرێت کە کەسێک لەگەڵ سیستمی حکوومەت فێل دەکات بە شێوازی جۆراوجۆر سزا دەدرێت، لە سزای نەختی و بەندکردنەوە بگرە هەتا کاری کۆمەڵایەتی بێ‌مووچە و هەنگاوە یاساییەکانی تر.