کۆچەری نوێ لە وڵاتی نەرویژ

بەرنامەی ناساندن

        بۆ باشترکردنی دەرفەتەکان بۆ ئەو کۆچەرانە کە تازە هاتوون بۆ نەرویژ، پەڕلەمانی نەرویژ (Stortinget) یاسایەکی پەسەند کرد کە بە هەندێ گرووپی تایبەت لە کۆچەران ڕێگە دەدا لە بەرنامەیەکی ئاشناکردن دا بەشداری بکەن (یاسای ئاشناکردن). ئەم بەرنامە خولێکی ئاشناکردن لەگەڵ کۆمەڵگای نەرویژ بەڕێوە دەبا کە ئەرکی جێبەجێکردنی لە ئەستۆی شارەوانی دا یە. بەرنامەی ئاشناکردن بۆ ئەوەیە کە دەرفەتەکان و شانسی بەشداریکردنی کۆچەران لە بازاڕی کار و کۆمەڵگای نەرویژ دا زیاتر بێ. ئامانج ئەوەیە کە کۆچەران لە ڕووی داراییەوە زۆرتر سەربەخۆ بن. هەندێ لە کۆچەران مافی و ئەرکی ئەوەیان هەیە لە بەرنامەی ئاشناکردن دا بەشداری بکەن، بەڵام نەک هەموویان. ئەمە بەسراوە بە جۆری پەرمانی نیشتەجێبوونی ئەوان. ئەم گرووپانەی خوارەوە ماف و ئەرکی ئەوەیان هەیە لە بەرنامەی ئاشناکردن دا بەشداری بکەن:

        • پەنابەران
        • کەسانێ کە لەبەر هۆکاری ئینسانی پەرمانی نیشتەجێبوون دراوە بە ئەوان
        • کەسانێ کە یەکیان گرتووەتەوە لەگەل ئەندامێکی خێزانیان کە دەکەوێتە نێو یەکێک لە گرووپەکانی سەرەوە
        • کەسانێ بەهۆی توندوتیژی نێو خێزان پەرمانی نیشتەجێبوونی سەربەخۆیان پێ دراوە.

وەها فەرز دەکرێ کە ئەم کەسانە پێویستیان بە تێگەیشتنێکی بنەڕەتی هەیە لە کۆمەڵگای نەرویژ و ڕێگەکانی پەیداکردنی کار لەم وڵاتە

 

ڕاستیەکان

ئامانجەکانی بەرنامەی ئاشناکردن ئەمانەن:

  • بەشداریکردنی زیاتری کۆچەران لە بازاڕی کار و کۆمەڵگا دا
  • سەربەخۆیی زیاتری کۆچەران لە ڕووی داراییەوە
  • فێربوونی شارەزاییە بنەڕەتیەکانی زمانی نەرویژی
  • فێربوونی زانیاریی بنەڕەتی لەبارەی کۆمەڵگای نەرویژ

پرسیار و ڕاهێنان