منداڵان و ژیانی خێزان
Du er her:

توندوتیژی لەگەڵ نزیکان

بەپێی یاسا لە نەروێژ بەکارهێنانی توندوتیژی قەدەخەیە، لەوانە توندوتیژی نێو خێزان، توندوتیژی نێوان کوڕ و کچێکی دۆست، لە نێوان دوو کەس کە پێکەوە دەژین وە لە نێوان دوو هاوسەر.

بەکارهێنانی تەمێکردنی جەستەیی بۆ ئەدەبکردنی منداڵ، خەتەنەی ژنان و هاوسەرگیریی بەزۆر وەکوو توندوتیژی هەژمار دەکرێ.

دەتوانی زانیاریی زۆرتر لەبارەی توندوتیژی لەگەڵ نزیکان لە ناونیشانی www.vox.no/vold وەربگری.

ڕاستیەکان

توندوتیژی چییە؟

  • توندوتیژی واتە پەلاماردان بۆ کەسێکی تر.
  • توندوتیژی بریتیە لە هەرجۆرە کردارێک کە ببێتە هۆی زیاندیتن، ئێش‌پێگەیشتن یان ترسانی کەسێکی تر.
  • توندوتیژی دەتوانێ هەم جەستەیی بێت هەم دەروونی.

توندوتیژی لە پەیوەندییە نزیکەکان دا یانێ ئەوەی کە پلاماردەر و قوربانی خزمن، هاوڕێن یان پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە.